course icon

پەکەیجی تۆمارکراوی سمکۆئاکادێمی

پەکەیجی تۆمارکراوی مامۆستا سمکۆ، زەحمەت و ماندووبوونێکی زۆری پێوە کێشراوە و هەرچی لە توانایاندا هەبووە کردوویانە بە پەکەیجەک بەم شێوەیە:

ئەم پەکەیجە تاکوو ئێستا دوو خولی ئامادە بووە:

  • خولی سەرەتاییی تا مامناوەندی:

    که بریتییە لە 30 وانە، 47 ڤیدیۆ و 65 پی‌دی‌ئێف (PDF) که سەرجەم دەبێتە 650 خولەک، هەروەها 65 دانە پی‌دی‌ئێفی خاڵە گرینگەکان، ڕاهێنان، هەڵبژاردن و چیرۆک

  • خولی دواناوه‌ندی، واته مامناوەندی تا پێشکەوتوو:

    (متوسطه تا ماقبل پیشرفته) ٢٠ وانەیە.

ئەم پەکەیجە لە ڕێگەی نەرمەواڵە (بەرنامە)یەک کە لەسەر ئەندرۆید و ویندۆز دادەبەزێت، دەگاتە دەستان.

ئەم پەکەیجە بە شێوەی ڤیدیۆیی شیکاری و ڤیدیۆیی تەواوکەرە.

لە ڤیدیۆی یەکەم واتە ڤیدیۆی شیکاری بەجوانی ڕێزمان، وشەکان و ڕستەکان ڕوون دەکرێنەوە، بەڵام لە ڤیدیۆی تەواوکەر، بە نموونەی کورتەفیلمی ئینگلیزی وانەکە باشتر فێر دەبن. لە هەردووک ڤیدیۆیاندا مامۆستا سمکۆ خۆی قسە دەکات و کاری فێرکاری دەکات؛ لە یەکەمیان تەنیا شیکاری، لە دوویەمیان نموونەی ناو فیلمەکان بۆ هەموو وانەکان شی دەکاتەوە.

لەم پەکەیجەدا فێری ڕێزمان و تا ڕادەیەکی زۆریش قسەکردن دەبن.

تەواوی ئەم پەکەیجە ژێرنووسی فارسی بۆ دانراوە.

وشەنامەیەکی ئینگلیزی و فارسیتانیش بۆ دەنێردرێت.

لەگەڵ وانەکان، وشەنامە (لغت نامه)یەکی کوردی بە ئینگلیزی و فارسی بۆتان دەنێردرێت. لەم وشەنامەیەدا ئەم وشانە هاتوونە کە مامۆستا سمکۆ لە کاتی شیکاریی وانەکاندا، بەکاری هێناون. واتا ئەو وشە کوردییانەی ڕەنگە بۆ هەندێک کەس نامۆ بێت، واتای فارسی و ئینگلیزییەکەی لە وشەنامەکەدا هاتووە.

که بریتییە لە ٣٠ وانە، ٤٧ ڤیدیۆ و ٦٥ پی‌دی‌ئێف (PDF) که سەرجەم دەبێتە ٦٥٠ خولەک، هەروەها ٦٥ دانە پی‌دی‌ئێفی خاڵە گرینگەکان، ڕاهێنان، هەڵبژاردن و چیرۆک

لەم پەکەیجەدا تەواوی بابەتە گرینگەگان بەتایبەت بەشە گرینگەکانی زمانی ئینگلیزی بەتەواوی دەگوترێت.

لە کۆتاییدا، ئێوە هیچ کات تەنیا نامێننەوە، هەرکات کێشەیەک یا پرسیارێکتان هەبوو دەتوانن پێوەندی بکەن بە پشتیوانی سەرهێڵ (ئانڵاین)، لە زووترین کاتدا وڵامتان دەدرێتەوە.

ئەگەر داواکاری ئەم پەکەیجەن، دەتوانن پێوەندی بە پشتیوانیی سەرهێڵ بکەن.