خولی منداڵان و مێرمنداڵان
خولی منداڵان و مێرمنداڵان بۆ کێ باشە؟
یەکێک لە کێشە و گرفتەکانی دایک و بابەکان، هاتوچۆپێکردنی منداڵەکانیان بۆ فێرگەکانی ناوشارە، دایک و باب بەو هەموو سەرقاڵییەوە ناچارن دەست لە کار هەڵگرن تا منداڵەکانیان بۆ فێرگەی ناوشار ببەن و پاشان دوای پۆل دیسان بیهێننەوە بۆ ماڵ. لە لایەکی دیکەوە کێشە و گرفتی منداڵەکان زۆرە، بەتایبەت لە وەرزی قوتابخانەکاندا کە لە پاییز و زستاندا هەم کەشوهەوا زۆر ساردە، هەم ڕۆژەکان کورت دەبنەوە. منداڵانیش کە لە قوتابخانە دێنەوە بۆ ماڵ، وەڕەز و ماندوو بوونە، زۆر ئەستەمە منداڵەکەیان دیسان جلوبەرگی لەبەر بکات و بەو سەرمایە بچێتەوە بۆ فێرگەیەک لەناو شار. بەڵام فێرگەی ئێمە کێشە و گرفتەکانی هەردوو لایەنی چارەسەر کردووە. فێرگەی ئێمە بەهۆی ئەوەی کە ئانڵاینـە، نە دایک و باب ناچارە کارەکەی بۆ منداڵەکەی بچوێنێت، نە منداڵ ناچارە لە دوای قوتابخانە بەماندوویی هاتوچۆی دەرەوە بکات. بەڵکوو لە ژوورە گەرموگوڕەکەی خۆی بە موبایلێک یان لەپتاپێک لەبەر چاوی دایک و بابی دێتە سەر پۆلەکان. بە ڕەچاوگرتنی ئەم کێشە و گرفتانە و ئەم ئاسانکارییەی کە ئێمە بۆ ئێوەمان جێبەجێ کردووە، ئەم خولە بۆ هەموو منداڵێک باشە.
کلاسەکە چۆنە؟
- کاتی گونجاو:
پۆلەکانی فێرگەی سمکۆئاکادێمی لە ئێواران و شەوانەدا بەڕێوە دەچن، واتە لە کاتێکدا کە منداڵەکان لە قوتابخانە هاتوونەتەوە.
- چەند ڕۆژ لە هەفتەدا:
یەکێک لە نهێنییەکانی فێربوونی زمان، بەردەوام بوون و خوێندن لە درێژایی هەفتەدایە. بەپێی بڕیاری فێرگە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە منداڵەکان فێری زمانی ئینگلیزی بن، پۆلەکانی منداڵان سێ جار لە هەفتەدا بەڕێوە دەچێت. ئێمە وا تێ دەگەین کە کەمتر لە ۳ جار خێراییی فێربوون کەم دەکاتەوە، زیاتر لە ۳ جاریش منداڵ ماندوو و وەڕەز دەکات. بۆیە بە ڕای کارناسانی فێرگە ۳ جار لە هەفتەدا گونجاوترین شێواز، بۆ فێربوونە.
- ماوەی کلاس:
بەهۆی ئەوەی کە منداڵەکان زووتر وەڕەز و ماندوو نەبن، بەپێی بڕیاری فێرگە، کاتی پۆلەکانمان ۴۵ خولەک تا ۱ کاتژمێر داناوە. واتە منداڵی ئێوە لە پۆلەکاندا ماندوو و بێزار نابێت. بەڵکوو تەنیا بابەتەکان بە چێژەوە فێر دەبێت.
- مامۆستایانی فێرگە:
تەواوی مامۆستایانی فێرگەی سمکۆئاکادێمی خولی تایبەت بە فێرکاریی منداڵانیان تێپەڕ کردووە و هەموویان مامۆستایانی شارەزا و لێزان هەم لە زمانی ئینگلیزی هەم لەبواری پەروەردەی منداڵاندان. تەواوی مامۆستایانی سمکۆئاکادێمی لەدوای هەڵسەنگاندنی چڕیی لێژنەی پسپۆڕانی وەرگرتنی مامۆستا، هەڵبژێردراون. تەواوی مامۆستاکان لێزان، کارزان ڕووخۆش و پڕ لە وزەن بۆ ئەوەی منداڵەکانی ئێوە حاڵ و جەوێکی خۆش لەسەر کلاسەکان ئەزموون بکەن.
- کتێب:
کتێبەکانی فێرگەی سمکۆئاکادێمی لەسەر بنەمای کتێبەکانی نەشناڵ جێئۆگرافیک بەرهەم هاتووە کە پێداگرییی سەرەکی لەسەر قسەکردنە. ئەم کتێبانە بە یارمەتیی دەیان پسپۆری بواری منداڵان بە جۆرێک بەرهەم هاتووە کە خوێندنی ئینگلیزی تێکەڵ بە ژیانی ڕۆژانەی منداڵان دەکات. خوێندنێکی وشک و ناخۆش نییە کە منداڵان بێزار و وەڕەز بکات، بەڵکوو جۆرێک داڕێژراوە کە منداڵ بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت و وای لێ دەکات خۆی بە لای کتێبەکەدا بچێت
- تواناییەکانی فێری دەبن:
منداڵەکان لە فێرگەی سمکۆئاکادێمی هەر چوار توانایی فێر دەبن. واتە فێری نووسین، خوێندن، قسەکردن و گوێگرتن دەبن.