خولی گەورەساڵان
خولی گەورەساڵان بۆ کێ باشە؟
یەکێک لە کێشە و گرفتی پۆلەکانی ناوشار و دەرەوە، هاتوچۆکردن بۆ پۆلەکانە، بەتایبەت ئەوەی کە پۆلەکانی دەرەوە، بە ڕۆژ بەڕێوە دەچێ و زۆربەی خەڵکیش کاسبکارن و سەرقاڵی کاروباری ڕۆژانەن، بۆیە داخستنی دووکان و بازاڕیان بۆ ئەستەمە یان زۆرێک لە دایکەکان لەبەر ماڵ و منداڵ ناتوانن بچنە دەرەوە و لە پۆلەکانی فێرگەی ناوشار بەشدار بن. ئەم پۆلانەی ئێمە ڕێک تایبەتی ئەم ژن و پیاوانەیە. چونکە نە هاتوچۆی دەرەوەی پێویستە، نە داخستنی دووکان و کارەکانیان، بە پێچەوانەوە زۆر بەئاسوودەیی و خاترجەمی شەوانە لە ماڵی خۆیان بە موبایلێک یان لەپتاپێک بەئاسانی لە پۆلەکان بەشدار دەبن
مامۆستاکانی کێن و چۆنن؟
تەواوی مامۆستایانی فێرگەی سمکۆئاکادێمی خولی تایبەت بە فێرکاریی ئینگلیزیان تێپەڕ کردووە و هەموویان هەم لە زمانی ئینگلیزی هەم لە بواری فێرکاریی زمانی ئینگلیزی، شارەزا، لێزان و پسپۆڕن. تەواوی مامۆستایانی سمکۆئاکادێمی لە دوای هەڵسەنگاندنی چڕیی لێژنەی پسپۆڕانی وەرگرتنی مامۆستا، بەپێی پێوەرە ستانداردەکانی هەڵسەنگاندنی مامۆستا، هەڵبژێردراون. تەواوی مامۆستاکان لێزان، کارزان، ڕووخۆش و پڕ لە وزەن بۆ ئەوەی ئێوە حاڵ و جەوێکی خۆش لەسەر پۆلەکان ئەزموون بکەن و قازانجیان لێ ببینن.
کتێبەکان چین و چۆنن؟
لە کێشە و گرفتەکانی زۆرێک لە فێرگەکان، فێربوونی زمانی ئینگلیزی بە یەک زاراوەی ئەمریکی یان بریتانیاییە، واتە فێرخواز زار و گوێی تەنیا بە یەک زاراوە ڕادێت، لەحاڵێکدا ئینگلیزی تەنیا یەک زاراوە نییە، بۆ ئەوەی فێرخواز هاوکات هەردوو زاراوەی سەرەکیی ئەمریکی و بریتانیایی فێر بێت، یان لانی کەم ئاشنا بێت، ئێمە هاتووین دوو کتێبمان تێکەڵ بە یەک کردووە، کتێبی English for Everyone زۆرتر بە زاراوەی بریتانیاییە، و کتێبی Touchstoneیش زۆرتر بە زاراوەی ئەمریکییە. ئێمە هاتووین بە جۆرێک ئەم دوو کتێبەمان لەباڵ یەک خستووە کە زۆر بەجوانی فێرخوازەکان، بە هەردوو زاراوە ئاشنا دەبن.
ئایا لەم کلاسانەدا هەر قسەکردن فێر دەبین یان هەموو تواناییەکان؟
لە پۆلەکانی ئێمە هەر چوار توانایی، واته: قسهکردن، خوێندنەوە، نووسین و گوێگرتن هاوکات پێکەوە فێر دەبن، بەڵام جەختی سەرەکی لەسەر قسەکردنە.
ئایا دوای کلاسیش دەتوانین پرسیار لە مامۆستا بکەین؟
یەکێک لە تایبەتمەندییە هەرە باشەکانی فێرگەی سمکۆئاکادێمی نەپچڕانی پێوەندی نێوان فیرخواز، مامۆستا و فێرگە لە دوای پۆلەکانە. هەموو پۆلەکان، کۆڕێکی تێلێگرامیان بۆ دابین کراوە بۆ ئەوەی فێرخوازەکان لەوێدا لەگەڵ یەک بە ئینگلیزی ڕاهێنان بکەن، ڤیدیۆ و دەنگ بنێرن، پرسیار لە مامۆستا و فێرگە بکەن و ڕاهێنانەکانیشیان بنێرن. واتە فێرخواز ئەوەندەی لەسەر پۆل فێر دەبێت، دوو ئەوەندەش لە کۆڕەکەیدا فێر دەبێت.
ئایا تاقیکردنەوەی سەری خول (تێرم)مان هەیە؟
یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی فێرگەی سمکۆئاکادێمی گرینگیپێدان بە هەڵسەنگاندن و تاقیکاری فێرخوازانە.
تاقیکارییەکان بەم شێوەن:
۱. تاقیکاریی دوای هەر وانە: لە دوای خوێندنی هەر وانەیەک تاقیکارییەکی تێلێگرامی بۆ فێرخوازان دەنێردرێت بۆ ئەوەی خۆیان تاقی بکەنەوە کە ئاخۆ ئەم وانەیە بەباشی فێر بوونە یان نا؟
۲. تاقیکارییی سەری مانگ: هەموو سەری مانگەکان، تاقیکارییەکی گشتی دابین کراوە و پێویستە لەم تاقیکارییە قەبووڵ بن، ئەگینا فێرخواز ناچارە خولەکەی دووپاتە بکاتەوە.
۳. تاقیکاریی قسەکردن: هەموو سەری مانگ قسەکردنی فێرخواز تاقی دەکرێتەوە، کە ئایا ئەم خول (تێرم)ـە هیچ لە قسەکردن باشتر بووە؟ پرسیارەکان هەر لەو وانانەیە کە لەو خولی خوێندوویانە، واتە ئەگەر بەجوانی خولەکەیان خوێندبێت، بەئاسانی دەتوانن وڵامی پرسیارەکان بدەنەوە.