هەلی کار
مەرجەکانی وەرگرتنی مامۆستا لە فێرگەی سمکۆئاکادێمی:
- ۱. ئینگلیزی زۆر باش بێت
مامۆستایەک کە دەیەوێت لە لای ئێمە کار بکات پێویستە لە هەر چوار توانایی قسەکردنSpeaking، گوێگرتنListening، نووسینWriting، خوێندنەوەReading لانیکەم لە ئاستی دواناوەندی ( upper intermediate) بێت.
- ۲. ڕێنووسی کوردی بزانێت
تەواوی فێرخوازانی فێرگەی سمکۆئاکادێمی کوردن، بۆیە پێویستە مامۆستاکان ڕێنووسی کوردی بزانن کە لە کاتی نامەناردن و وڵامدانەوە لە کۆڕەکان، بە زمانی فەرمی و دروست بۆ فێرخوازەکان بنووسن.
- ۳. واز و وزەیان هەبێت
مامۆستاکان پێویستە واز و وزەیەکی باشیان هەبێت کە بتوانن جەوێکی گەش و پڕلەوزە بۆ فێرخوازەکان بخولقێنن. ئەم بەشە بەتایبەت بۆ مامۆستاکانی بەشی منداڵان زۆر گرینگە.
- ۴. کەرەسەی پێویست:
- لەپتاپ:
بە هۆی ئەوەی کە کاری فێرگەی سمکۆئاکادێکی بەتەواوی سەرهێڵە، بەبێ لەپتاپ ئەم کارە ناکرێت. پێویستە مامۆستاکان هەموویان لەپتاپێکیان هەبێت.
- هێدسێت:
لە کاتی وانەگوتنەوە پێویستە دەنگی مامۆستا بەباشی بۆ فێرخوازەکان بڕوات و هەروەها مامۆستاش بەباشی دەنگی فێرخوازەکان ببیسێت، بۆیە پێویستە میکرۆفۆنێکی تایبەت بە قسەکردنیان هەبێت. ئاگادار بن هێدسێتی گۆرانی گوێدان جیاوازە لەگەڵ هێدسێتی ئۆپێراتۆری کە تایبەتە بە قسەکردن.
- ئینتێرنێت:
بۆ ئەوەی کلاسێکی ڕێکوپێک و کوالێتی بەرز و بەبێپچڕان بەڕێوە بچێت، پێویستە مامۆستاکان ئینتێرنێتیکی خێرایان هەبێت. لەم لینکەی خوارەوە دەتوانن ئینتێرنێتی خۆتان تاقی کەنەوە. پێویستە خێرایی ئینتێرنێت لە ۲۰ی مێگابایت لە چرکەدا، کەمتر نەبێت.
- دووربین:
لە فێرگەی سمکۆئاکادێمی کلاسەکان بە دووربینی کراوە بەڕێوە دەچن، هەم مامۆستا هەم فێرخواز پێویستە لە کاتی بەڕێوەچوونی کلاسدا دووربینەکەیان هەڵبکەن. بۆیە پێویستە دووربینی لەپتاپی مامۆستاکان کوالێتییەکی باشی هەبێت و ئەگەر دووربینی لەپتاپەکەیان کۆن بێت و کوالێتی باش نەبێت، پێویستە دووربینێکی ئێکستێرناڵ بۆ لەپتاپەکەیان بکڕن.
- ڕووناکی:
بە هۆی ئەوەی کە لە کاتی وانەگوتنەوەدا مامۆستا دووربین دەکاتەوە، پێویستە ڕووناکییەکی باش لە ژوورەکەی مامۆستا هەبێت تاکوو فێرخوازەکان بەجوانی و بەڕوونی مامۆستا ببینن.
- ژوورێکی ئارام:
بۆ بەڕێوەچوونی کلاسێکی ئارام و بێدەنگ، مامۆستا پێویستی بە ژوورێکی ئارام هەیە. نابێت کلاس لە شوێنێکی قەرەباڵغ و پڕ لە دەنگەدەنگ بەڕێوە بچێت. بۆیە مامۆستا پێویستە شوێنێکی ئارام و بێدەنگ بۆ کاتی بەڕێوەچوونی کلاس دابین بکات.
- هەبوونی هەمووی ئەمانە، قبووڵبوونی ئێوە وەک مامۆستا لە فێرگە مسۆگەر ناکات. بەڵکوو وەرگرتنی ئێوە وەک مامۆستا لەدوای هەڵسەنگاندنی ئێوە و تێپەڕبوونی سەرکەوتوانەتان لە ئینتێرڤیوو، مسۆگەر دەبێت.
- تا لە دیمانە ( interview ) بە سەرکەوتوویی دەرنەچوون، پێویست ناکات ئەم کەرەسەتانەی لەسەرەوە باس کران، دابین بکردرێن.
ئێستا ئەگەر خاڵی یەکەم و دووهەمت هەیە دەتوانی لەم لینکەوە نامەیەک بنێری بۆ ئەوەی کاتێک بۆ ئینتێرڤیوو ڕێک بخەن. کلیک بکە