هەلی کار

مەرجەکانی وەرگرتنی مامۆستا لە فێرگەی سمکۆئاکادێمی:

  1. ۱. ئینگلیزی زۆر باش بێت

    مامۆستایەک کە دەیهەوێت لای ئێمە کار بکات، پێویستە لە هەر چوار تواناییی قسەکردن(Speaking) ، گوێگرتن (Listening)، نووسین (Writing) و خوێندنەوە (Reading) لانی کەم لە ئاستی دواناوەندی ( upper intermediate) بێت.

  2. ۲. ڕێنووسی کوردی بزانێت

    تەواوی فێرخوازانی فێرگەی سمکۆئاکادێمی کوردن، بۆیە پێویستە مامۆستاکان ڕێنووسی کوردی بزانن کە لە کاتی نامەناردن و وڵامدانەوە لە کۆڕەکان، بە زمانی فەرمی و دروست بۆ فێرخوازەکان بنووسن.

  3. ۳. واز و وزەیان هەبێت

    مامۆستاکان پێویستە واز و وزەیەکی باشیان هەبێت کە بتوانن جەوێکی گەش و پڕ لە وزە بۆ فێرخوازەکان بخولقێنن. ئەم بەشە بەتایبەت بۆ مامۆستاکانی بەشی منداڵان زۆر گرینگە.

  4. ۴. کەرەسەی پێویست:
  • لەپتاپ:

    بە هۆی ئەوەی کە کاری فێرگەی سمکۆئاکادێمی بەتەواوی سەرهێڵە، بەبێ لەپتاپ ئەم کارە ناکرێت. پێویستە مامۆستاکان هەموویان لەپتاپێکیان هەبێت.

  • هێدسێت:

    لە کاتی وانەگوتنەوە دەبێ، دەنگی مامۆستا بەباشی بۆ فێرخوازەکان بڕوات و هەروەها مامۆستاش بەباشی دەنگی فێرخوازەکان ببیسێت، بۆیە پێویستە میکرۆفۆنێکی تایبەت بە قسەکردنیان هەبێت. ئاگادار بن، هێدسێتی گۆرانی‌گوێدان جیاوازە لەگەڵ هێدسێتی ئۆپێراتۆری کە تایبەتە بە قسەکردن.

  • ئینتێرنێت:

    بۆ ئەوەی پۆلێکی ڕێکوپێک و بە کوالێتی بەرز و بەبێ ‌پچڕان بەڕێوە بچێت، پێویستە مامۆستاکان ئینتێرنێتیکی خێرایان هەبێت. لەم بەستەرەی خوارەوە دەتوانن ئینتێرنێتی خۆتان تاقی کەنەوە. پێویستە خێرایی ئینتێرنێت لە ۲۰ مێگابایت لە چرکەدا، کەمتر نەبێت.

  • کامێرا:

    لە فێرگەی سمکۆئاکادێمی پۆلەکان بە کامێرای کراوە بەڕێوە دەچن، هەم مامۆستا هەم فێرخواز پێویستە لە کاتی بەڕێوەچوونی پۆلدا کامێراکەیان هەڵبکەن. بۆیە دەبێ کامێرای لەپتاپی مامۆستاکان کوالێتییەکی باشیان هەبێت و ئەگەر کامێرای لەپتاپەکەیان کۆن بێت و کوالێتی باش نەبێت، پێویستە کامێرایەکی ئێکستێرناڵ بۆ لەپتاپەکەیان بکڕن.

  • ڕووناکی:

    بە هۆی ئەوەی کە لە کاتی وانەگوتنەوەدا مامۆستا کامێرا دەکاتەوە، پێویستە ڕووناکییەکی باش لە ژووری مامۆستا هەبێت، تاکوو فێرخوازەکان بەجوانی و بەڕوونی مامۆستا ببینن.

  • ژوورێکی ئارام:

    بۆ بەڕێوەچوونی پۆلێکی ئارام و بێدەنگ، مامۆستا پێویستی بە ژوورێکی ئارام هەیە. نابێت پۆل لە شوێنێکی قەرەباڵغ و پڕ لە دەنگەدەنگ بەڕێوە بچێت. بۆیە بۆ مامۆستا پێویستە، شوێنێکی ئارام و بێدەنگ بۆ کاتی بەڕێوەچوونی پۆل دابین بکات.

alert icon
تێبینی
  • هەبوونی هەمووی ئەمانە، قەبووڵبوونی ئێوە وەک مامۆستا لە فێرگە مسۆگەر ناکات، بەڵکوو وەرگرتنی ئێوە وەک مامۆستا لە دوای (۱) تێپەڕکردنی دیمانە (interview) بە سەرکەوتوویی، (۲) تێپەڕاندی خولی فێرکاری ئامادەکردنی مامۆستا بۆ کلاسی سەرهێڵ، (۳) دێمۆی کۆتایی چاودێری ئێوە بۆ ماوەیەکی یەک تا دوو مانگە (لە دوای وێدانی کلاس بە ئێوە)، مسۆگەر دەبێت.
  • تا لە دیمانە ( interview ) بەسەرکەوتوویی دەرنەچوونە، پێویست ناکات ئەم کەرەسەتانەی سەرەوە کە باس کران، دابین بکردرێن.

ئێستا ئەگەر خاڵی یەکەم و دووهەمت هەیە، دەتوانی بەم بەستەرە، نامەیەک بنێری بۆ ئەوەی کاتێک بۆ دیمانه ڕێک بخەین. کرتە بکە.