لەبارەی ئێمە
کورتەیەک لەبارەی سمکۆئاکادێمی:
بەپێی قسەی سمکۆ چەقەرەی سەرهەڵدانی دامەزراندنی فێرگەی سمکۆئاکادێمی دەگەڕێتەوە بۆ ئینگلیزی گوتنەوەی سمکۆ بە فێرخوازانی وڵاتی چین و هەروەها فێرخوازانی فارس و ئازەری لە تاران. سمکۆ ماوەی پێنج شەش ساڵ ئینگلیزی بە فێرخوازی چین و چەند ساڵێکیش بە فێرخوازانی فارس و ئازەری بە شێوەی شێوەی سەرهێڵ و ڕووبەڕوو گوتووەتەوە.
وەک خۆی دەڵێت: ئەم هەستە ناخۆشە وای لێ کردم کە لەدوای ڕێگایەک بم بۆ گەیاندنی سوودێک بە کورد. بەهۆی ئەوەی کە دوور لە کوردستان دەژیام نەمدەتوانی ڕووبەڕوو سوودێک بگەیێنم بۆیەش لاپەڕەیەکم لەسەر ئینیستاگرام دامەزراند بۆ ئەوەیی ئەگەر شتێک لە زمانی ئینگلیزی دەزانم بە کوردی پێشکەشی بە کورد بکەم و دووراودوور سوودێکم هەبێت بۆ کوردستان.
وەک دیارە ئەمە بوو بە چەقەرەی دامەزراندنی لاپەڕەی ئینگلیزی لەگەڵ سمکۆ لە ساڵی ۲۰۱۸ لەسەر بەستەری ئینیستاگرام وەک یەکەمین لاپەڕەی ئینیستاگرام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئینگلیزی بە کوردی بڵێتەوە. ئەم لاپەڕە ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر بوو بە تایبەت لەدوای هێنانی دایکە مریەمی بۆ ناو ڤیدیۆیەکان. بەهێنانی دایکە مریەمی لاپەڕەی سمکۆ وەرچەرخانێکی گەورەی بە خۆیەوە بینی و وای لێ کرد کە فێرکارییەکانی سمکۆ زۆرتر تێکەڵاوی فەرهەنگ و کۆمەڵگای کوردەواری بێت و خەڵکێکی زۆرتر بێنە ناو لاپەڕەکە. لەدوای ئەوەی کە لاپەڕەکە گەورە بووە و خەڵکێکی زۆر داواکاری فێربوونی زمانی ئینگلیزی بوون، سمکۆ بڕیاری دا کە لەو فێرگە چینییە کە وەک مامۆستای ئینگلیزی کاری لێ دەکرد، دەست هەڵگرێت و بەتەوای و بەفەرمی دەست بە فێرکردنی ئینگلیزی بە فێرخوازی کورد بکات. یەکەم کارێک کە تیمی سمکۆ کردیان، (جگە لە ڤیدیۆ فێرکارەکانی سەر ئینیستاگرام) بەرهەمهێنانی پەکەیجێکی ئافڵاینی فێرکاری ئینگلزی بە کوردی بوو کە تا ئەمڕۆکە چەند هەزار فرۆشی هەبووە.
لەدوای ئەم پەکەیجە، سمکۆ بڕیاری دا کە فێرگەیەکی سەرهێڵی ئینگلیزی بە کوردی بکاتەوە کە فێرخوازانی کورد لە هەر شوێنکی ئەم دنیایە بتوانن بە کوردی لەگەڵ مامۆستای کورد لەگەڵ هاوپۆلی کورد، ئینگلیزی بە کوردی فێر ببن. ئێستاش دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی کورت، زیاتر لە هەزار فێرخوازی کورد ڕۆژانە دێنە سەر کلاسەکان بۆ فێربوونی ئینگلیزی لەگەڵ مامۆستای کورد و هاوپۆلی کورد.
تەواوی مامۆستایانی فێرگەی سمکۆئاکادێمی کۆرسی تایبەت بە فێرکاریی منداڵانیان تێپەڕ کردووە و هەموویان مامۆستایانی شارەزا و لێزان هەم لە زمانی ئینگلیزی هەم لەبواری پەروەردەی منداڵانانن. تەواوی مامۆستایانی سمکۆئاکادێمی لەدوای هەڵسەنگاندنی چڕی لێژنەی پسپۆڕانی وەرگرتنی مامۆستا، هەڵبژێردراون. تەواوی مامۆستاکان لێزان، کارزان ڕووخۆش و پڕ لە وزەن بۆ ئەوەی منداڵەکانی ئێوە حاڵ و جەوێکی خۆش لەسەر کلاسەکان ئەزموون بکەن